چالاکوانانی خورماڵ داوای ئاشکرا کردنی بکوژی ئارام دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چالاکوانانی خوڕماڵ لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە داوای ئاشکرا کردنی بکوژی ئارام ئەو گەنجە کۆڵبەرە دەکەن کە دوێنێ شەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوورەوە کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2024، تۆڕی ڕێکخراوەکانی خوڕماڵ کە پێکدێن لە چەندین چالاکوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەت دەکەین بە زووترین کات بکوژی ئارام ئاشکرا بکەن و بکەرانی بە سزای خۆی بەگەیەنن.

دەشڵێن، زۆربەی گەنجەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی خراپی باری دارایی و نەبوونی سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان پەنا دەبەنە بەر کۆچ کردن و بڕینی سنوورەکانی وڵات.

ئەوشیان خستەڕوو، وەک تۆڕی ڕێکخراوەکانی خوڕماڵ بەتوندترین شێوە ئیدانەی کوژرانی ئارام دەکەن و داواش دەکەین بەزووترین کات بکوژ بە سزای خۆی بگەنرێت، ئەگەرنا پەنا دەبەنە بەر چالاکی مەدەنی تر.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ شەو 18ی ئابی 2024، پاسەوانی سنووری عێراق لەهەورامان تەقەیان لە ئارام کرد کە گەنجێکی کۆڵبەری گوندی سەرگەت بوو کوشتوویان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار