پێشەوا هەورامانی: هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە پەڵپگرتنی سیاسییە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە ڕایگەیاند، "هۆکارەکەی پەڵپگرتنی سیاسییە".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەدیلگیراوە و هەموو ئەو هۆکارانەی لەبارەی نەناردنی مووچەوە باسدەکرێن بێ بنەمان.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لەسەر ئاستی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کۆبوونەوە بکرێت، بۆئەوەی گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت.

جەختیشیکردەوە، هەموو هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە بێ بنەمان و وتی، "ئێمە وەک گێچەڵپێکردنێکی سیاسی تەماشای ئەم دۆخە دەکەین".

ئەمڕۆ 52 ڕۆژە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕەوانەکردنى پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە ڕانەگەیەنداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار