چۆن لە ترەمپ و ترەمپیزم تێبگەین؟

2 مانگ لەمەوپێش

هاوڵاتی

چۆن لە ترەمپ و ترەمپیزم تێبگەین؟

ئایا ئەمریکا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆدایە؟

ڕۆبەرت کیگان چ لە بارەی ترەمپەوە دەڵێت لە کتێبەکەیدا؟

ئانۆکراسی چ جۆرە سیستەمێکە و کێ دامەزرێنەرێتی؟

بۆب بیر کێیە و لەگەڵ ئەحمەد چەلەبی بە نیازی چی بوون؟

ناترەمپ یان میتا ترەمپ

د. سەردار عەزیز

تێگەیشتن لە سەرۆکی پێشو و کاندیدی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە هیچ جۆرێک ئاسان نیە. لەوە سەختتر تێگەیشتنە لەو خەڵکە جۆراوجۆرانەی کە هەوادار و پشتیوانین. ناونیشانی ناترەمپ یان میتا ترەمپم بەکارهێنا بۆ ووتنی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە ترەمپ، پێویستدەکات  دوور لە ترەمپ خۆی بنواڕین. چونکە پەیوەندییەکی ئاڵۆز هەیە لە نێوان ترەمپ و هەوادارانی. دیارە بێگومان هەمیشە دابرانێک هەیە لە نێوان کەسی سیاسیی و هەوادارانی. من بڕوام وەهایە کە زۆربەی زۆری هەوادارانی سیاسی نە لە سەرکردەکەیان تێدەگەن و نە هەمان ئامانجیان هەیە.

بەڵام ئاڵۆزی سیاسەت لەو دابڕانەدایە کە لە نێوان ئەم دوانەدایە. ئەم ئاڵۆزییە لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک وتە و قسەکان مانای جیاواز دەبەخشن لای کەسە جیاوازەکان، کردە و کردارەکان پۆزش و بەهانە و ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لای کەسانی سەر بە مەشرەبە سیاسییە جیاوازەکان.

ماوەی پێشوو ڕۆبەرت کیگان کتێبێکی تایبەتی دەربارەی ترەمپ و ترەمپیزم لە چاپدا لە ژێر ناونیشانی

Rebellion: How Antiliberalism Is Tearing America Apart--Again

یاخییبون: چۆن دژە لیبراڵیزم  جارێکی تر ئەمریکا پەرت پەرت دەکات. ئارگومێنتی سەرەکی کیگان ئەوەیە کە دژایەتی ڕەهەندی لیبرالیزم لە دەستوری ئەمریکیدا هەر لە سەرەتاوە بونی هەبوە و لە شەڕی ناوخۆدا زۆر بە زەقی دیارە لە نێوان ئەوانەی کە دژ بە کۆیلایەتین و ئەوانەی دەیانەوێت کۆیلایەتی بەردەوام بێت. بە دیدی ئەو، گروپێک هەبوون لە ئەمریکا هەمیشە دژ بەوە بوون کە جگە لە پیاوی سپی پێست کەسی تر مافی ئەوەی هەبێت کە ئازاد و یەکسان بێت.

کیگان ترەمپ بە نوێنەری ئەم گروپە لە خەڵک دەبینێت. دیارە ئەم گروپە ناتوانن تەنها لە سەر ئەم بنەمایە دەنگی تەواو بەدەست بهێنن هەتا حوکم بکەن، بۆیە پرسی تر لە گەڵ خۆیاندا دەوروژێنن، بۆ نمونە جیهانگەریی و لە دەستدانی کاری برێکی زۆر لە خەڵکی سپی پێستی نیمچە هەژار. دژایەتی بیانی و بینینیان وەک مەترسی و هەرزانکەری دەستی کار، پاڵنان بۆ گۆشەگیرێتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. بایەخدان تەنها و تەنها بە ئەمریکا.

لە هەناو ترەمپیزمدا کۆمەڵێک زۆر لە گروپی جیاواز جیاواز بونیان هەیە، کە بڕی زۆریان بە زەقی بانگەشەی باڵادەستی مرۆڤی سپی پێست دەکەن، وەک کەی کەی کەی، پراود بۆیز، و هەموو ئەوانەی کە پەیوەستن بە کۆنفیدەرەکانەوە.

هەموو ئەمانە لەمڕۆدا ترسێک کۆیان دەکاتەوە، ئەویش ترسی جێگرەوەیانە بە خەڵکانی نا-سپی. ئەم ترسە پاڵنەری ڕەگەزپەرستیی و فاشیزمیانە، چونکە تەنها لە سیستەمێکی فاشییانەدا زەمینەی ئەوە دەبێت کە کەمینەیەکی سپی پێست حوکمی زۆرینەیەکی تر بکات، ئەمەش پاڵنەری سەرەکی کەسێکی وەک ئیلۆن ماسکە کە پەروەردەی ژینگەیەکی وەهابوە لە باشوری ئەفریقا لە سەردەمی ئەپارتایدا. تویتەر ئەمڕۆ پانتاییەکە کە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتی بە زۆرینەی مرۆڤایەتی نەک ڕێگەپێدراوە بەڵکو هاندەدرێت لە ژێر بەهانەی ئازادی ڕادەربڕیندا.

 ئەم دۆخە وەها دەکات کە دژایەتی هەڵبژاردن، دژایەتی سیستەمی دیموکراسیی ببێت بە کرۆکی ئامانجی ئەم گروپانە.  تەنها لەم ڕوانگەیەوە دەتوانیت لە دونیابینی ترەمپ و ترەمپییەکان تێبگەیت.

ئەم ترسە بۆ دەرەوەی ئەمریکا کۆمەڵێک کاریگەریی گەورەی هەیە. لەم ڕۆژانەی دواییدا دیدارێک لە گەڵ بۆب بیردا سازکرا، دەربارەی زۆر بوار، یەکێک لەوانەی دۆخی توندوتیژیی و ئەگەری جەنگ لە ئەمریکا، بۆب باوەڕی وەهابوو کە لە ئەمریکا ئەگەری توندوتیژی و بەریەککەوتن زۆرە. بۆب ئەیجنتێکی ناسراوی دەزگای سیخوڕیی سی ئای ئەیە، یەکێکە لەوانەی کە بە وورد و دڕشتی گرێی کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ئاشنایە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە گەڵ ئەحمەد چەلەبیدا هەوڵی کودەتا دەدەن لە عێراق.

بەڵام ئەوەی زیاتر لە قوراوی ئەم دۆخەمان نزیک دەکاتەوە، لێکۆڵەرێکە بە ناوی باربرا واڵتەر. ئەم لێکۆڵەرە لە نەوەدەکانەوە کاری سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە سەر شەڕی ناوخۆ. ئەو وەهای دەبینێت کە ئەمریکا بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕوات، لەبەر ئەوەی کە هەتا بێت بنەماکانی شەری ناوخۆ تیایدا چەکەرە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧ سی ئای ئەی گروپێکی لێکۆڵەریان کۆکردەوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا چۆن جەنگی ناوخۆ دروست دەبێت، لەوێ چەمکێکیان بەکاربرد کە پێی دەوترێی ئانۆکراسیی، بەمانای سیستەمێکی سیاسی کە نە دیموکراسییە بە تەواوی و نە دیکتاتۆریەتە. بەو مانایە ئەگەری ئەوەی هەیە بە هەر ئاراستەیەکدا بڕوات. دەتوانین ناوی بنێین نیمچە دیموکراسیی. هەروەها ئەندامێتی گروپ یان پارتی سیاسی لە سەر بنەمای ڕەگەز، ئیتنی یان ئایدەلۆژی، یان بە مانایەکی تر ئەندامێتی نەگۆڕ.

جەنگ لە ئەمریکا، یان گۆشەگیریی ئەمریکا، یان تەنانەت بێبایەخکردنی دونیا بۆ ئەمریکا، هەموو ئەمانە بنەمای دونیایەکی پڕ لە ناسەقامگیرین لە ئەگەری بردنەوەی ترەمپدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار