شەهیدبوونی دوو ڕۆژنامەنووسە کوردەکە ئەوروپای هێنایە دەنگ

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە عێراق لەلایەن تورکیاوە ناڕەزایەتییەکان لە ئەوروپا سەریهەڵدا و داوای کۆتایهێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان دەکەن.

ئەمڕۆی ٢٠٢٤/٨/٢٩، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەوروپا خۆپیشاندانی لەلایەن ئەوروپێکان سەریهەڵدا، دوای ئەوەی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە سەیدسادق بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا شەهیدکران.

ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئەوروپا لەسەر شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر شاری سەیدسادق لە کوردستانی عێراق سەریهەڵدا.

خۆپیشاندەران لە شارەکانی شتوتگارت و میونشن و برێمن هێرشەکەیان شەرمەزار کرد و داوای هاوپشتی جیهانییان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتییان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار