عێراق نزیکەی ٣٠ هەزار دەرچوو دادەمەزرێنێت و دەرچووانی هەرێم بێبەش دەبن لەو دامەزراندنە.

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

عێراق نزیکەی ٣٠ هەزار دەرچوو دادەمەزرێنێت و دەرچووانی هەرێم بێبەش دەبن لەو دامەزراندنە.

ئەنجوومەنى راژەى فیدراڵى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزارو 400 دەرچووى وەکو قۆناغى یەکەمى دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکان پەسەندکرد، بەڵام دەرچووانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەیەکى بەپەلەدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار و 400 دەرچوو وەکو قۆناغى یەکەم پەسەند کراوە، ئەوەش بەگوێرەى یاساى ژمارە شەشى ساڵى 2000ـی پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان بووە.

باسلەوەشکراوە، ئەو تیمانەى کار لەسەر پرسى دامەزراندن دەکەن، دواى دەوامى فەرمیش لەکارەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەى بەخێرایی کارەکانى پرۆسەى دامەزراندن ئەنجامبدەن، هەلی دادپەروەران بۆ سەرجەم پێشکەشکاران رەخسێندراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار