تەیف سامی بۆچی کۆبوونەوەکەی جێهێشت؟
3 مانگ لەمەوپێش
چی لە ماڵی فوئاد حسێن ڕوویدا؟
مەترسییە گەورەکەی مانگی ١١ و ١٢ چییە؟
قەیرانی مووچە، ئەو قەیرانەی کە زوو زوو سەرهەڵدەداتەوە، دواجار دۆخێکی مەترسیدارتری لە خۆگرتووە کە هەڕەشە لە مووچەی دوو مانگی هەرێم دەکات.
وەزیری دارایی عێراق لە ڕێگەی وهفدى وەزارەتهكهیهوه ڕازیی بووە بە خەرجکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران، بهڵام بۆخۆى دواى ئهوهى چووهته ماڵى (د.فوئاد حوسێن)ی وهزیرى دهرهوهى عێراق، پاش كهمێك مانهوه، كۆبوونهوهكهى بهجێهێشتوه. کۆبوونەوە باڵاكهى وهفدى هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا لە ماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق ڕاپۆرتی خۆیان خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە وهفدهكهى دارایی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت، کە بەمزووانە ڕێکارەکان تەواو بکرێن.
تەیف سامی لە ژێر فشارێکی گەورەدایە بۆیە ڕازی بووە بە ناردنی مووچە، گەرنا خۆی باوەڕی وایە تا هەرێم پابەند نەکرێت و کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر نەکرێت پارە نەنێرێت، پێیوایە پێویست ناکات لەگەڵ شاندی هەرێم دانیشێت و کەی هەرێم پابەندی چارەسەری کێشەکان بوو ئەوکات لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە. بەڵام دۆسیەیەکی نوێ سەری هەڵداوە ئەویش دۆسییەی قەرزەکانی هەرێمە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کێشەی زۆر لە نێوان هەرێم و بەغدا کەڵەکە بووە، ئێستا بەغدا بە هۆی قەرزەوە پارە نانێرێت، کە ئێستا حکومەتی هەرێم پابەند نابێت، ناکرێت مووچەی خەڵکی هەرێم بە بارمتە بگرێت، ئەمەی حکومەتی عێراقیش دروست نییە و زۆربەی هۆکاری کێشەکان نەهاتنە پێشەوەی حکومەتی هەرێمە، من ترسم هەیە ئەمە ببێتە قەیرانی مووچە و بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر.
کاروان یاروەیس لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دەڵێت: گومان دەکەم حکومەتی عێراق بە هۆی قەرزەکانی هەرێمەوە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەران ببڕێت و نەینێرێت. هەرچۆنێک بێت بەغدا پارەی دیکەی بۆ هەرێم نارد و یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی هەرێم بەم شێوەیەی ئێستا ڕازی نەبن ئەو تێبینییانەی بەغدا چارەسەر بکەن و دۆسیەی تەوتین حل بکەن، ئەوا قەیرانی گەورە بۆ مووچە خۆران بەڕێوەیە.