مەکتەبی سیاسی یەکێتی : ٣١ی ئاب برینێکی قووڵ لە جەستەی کوردستان ناودەبات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە تێپەرینی ٢٨ساڵ بەسەر خیانەتی ٣١ی ئابدا ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە

ڕایدەگەیەنێت :پارتی دەستکاری مێژوو و زەوتکردنی سەروەرییەکانی خەباتی هەمەلایەنەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکات .

لە بەیاننامەکەدا هاتووە : بیست و هەشت ساڵی تەواو بەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب، کارەساتی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان تێپەڕ دەبێت کە پەلاماردانی سوپای فاشستی بەعس بوو بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان، لەسەر بانگێشتی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە : دەرەنجامی ئەو خیانەتە هەر زیان گەیاندن بە خەباتگێڕانی کوردستان نەبوو،بەڵکو برینێکی قووڵی لە جەستەی میللەتی جینۆساید دیدە و قوربانیدەری کورد دروستکرد، ناوبانگ و ناوەرۆکی ڕەوا و ئازادیخوازانەی کوردایەتی لە دونیا لەکەدار کرد.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت : لە نزیکەی سێ دەیەدا میللەتی بەسەبر و دانبەخۆداگرتووی کوردستان ،لەبەر ئەم ئایندە و ئەم رۆژە ناخۆشەی کوردستانی بە هەڵسەنگاندنی بە مێژوو سپاردووە و لە زۆر مافی خۆی خۆشبووە، بەڵام پارتی لە هەر دەرفەتێکی بچوکی ناکۆکی خۆماڵیدا خوێ بە برینی نەتەوە و نیشتماندا دەکا، پشتبەستوو بە بەڵانسی ناڕەوای هێز و هەژموونی بە دەستهاتوو لە کەینوبەینەکانی دوای 31ی ئاب گەرەکێتی مێزی خیانەت و ناپاکی بەسەر خەڵکی تردا قڵپ بکاتەوە.

هەروەها بەیاننامەکەیدا هاتووە : لەم یادەوەرییە خەمناک و تاڵ و پڕ سوێیەی ٣١ی ئابدا ، کە سەرچاوەی ماکی ئەم هەموو ناجۆرییەیە، بە تایبەتی لە سایەی فەرهەنگێکی بێ مۆڕاڵی دواکەتوودا کە تا ئێستاش ئەم شەرمەزارییە سیاسییە بە دەسکەوتی گوایە نەتەوەیی و نیشتمانی دەناسێنێ و بێ شەرمانە داکۆکی لێ دەکات و خۆی پێوە بادەدات. بانگەوازی خەباتێکی بەرپرسانە و دیموکراتیانە دەکەین .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار