وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری بە کورد دەدات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هۆشداری دەدات و داوا لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێبکەون و دەڵێت ئەمریکا وەک ئەفغانستان لێ دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ لە لێوانێکیدا بۆ ڕووسیا تودەی هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت کوردەکان داهاتوویان هەمیشە لە چوارچێوەی یەکڕیزی سوریادا دەبێت، و پشت بە ئەمریکییەکان نەبەستن کە ڕزگاریان بکەن و قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵکو دەبێت بەرەو دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا بڕۆن، لەسەر ئەو مافانە ڕێکبکەون کە وەک کەمەنەتەوایەتییەک بەریان دەکەوێت.

سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ کورددا گفتوگۆ هەبوو تا لەگەڵ حکومەتدا نزیک بن، بەڵام ئەمریکییەکان تێکیاندا و وایان نیشاندا کە ڕووبەڕووبونەوەی حکومەت بژاردەیەکی باشترە.

باسلەوەشدەکات، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ کورد هەمیشە چارەنوسی ئەفغانستانیان بیردەهێنینەوە، کە لە جیاتی پشت بە بەڵێنی ئەمریکا، پشت بە گەلەکەیان ببەستن و نەک لە شەوێکدا بە تەنها بمێننەوە و هیوادارم هاوبەشە کوردەکانمان ئەزموون لە مێژوو وەربگرن و لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون. > Mahran Ramazan: 🖼 Photo

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار