ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە لەسەر هەریەکە لە پرسەکانی مووچە و سیستمی دارایی و ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا گفتووگۆ بکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکات لەسەر یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەکانی هەرێم بەگوێرەی دەستور.

هەروەها یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بکرێت، پرسی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم و خستنەڕووی کارەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

سەرچآوە، کەناڵ٨

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار