ئاوات شێخ جەناب: لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەخۆر دەتوانێت لە ١٥ ملیۆن و زیاتر سلفە و قەرز وەربگرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە و دەڵێت، ئێستا عێراقیش بەرەو ئەوە دەڕوات سیستەمێکی هاوشێوەی ئێمە یان وەک ئەوەی ئێمە دروست بکات، لەو تەوطینەی لەعێراق و بانکی رەشید و ڕافیدەین هەیە خزمەتگوزاریەکە وەک ئێمە پێشکەوتوو نییە و لەعێراقیش جگە لەبانکی حکومی بانکی ئەهلیش بەشداریان لە تەوطینی مووچە کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:

وەزیری دارایی بۆ دەنگی ئەمریکا؛ هەژماری من هەم ( توطینە) هەم سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە.

ئاوات شێخ جەناب؛ چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی زۆری مووچەخۆران خۆیان لەهەژماری من تۆمار بکەن.

وەزیری دارایی بۆ دەنگی ئەمریکا؛ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو تەواوی چین و توێژەکان هەنگاو بەهەنگاو هاوتای عێراق دەکرێت.

لەبەشی کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمریکا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری تیشک دەخاتە سەر پرۆژەی هەژماری من و دەڵێت حەملەیەکی ناڕەوا دژی پرۆژەکە کرا، دەبوایە وانەبووایە، سیستەمی هەژماری من سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکییە لەڕێی کارتی بانکەوە هەم تەوطین دەکرێت هەم خزمەتگوزاریەکی زۆری بانکی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکرێت، مووچەخۆرو فەرمانبەر دەتوانێت قەرز وەرگرێت، دەتوانێت پارە بنێرێ و وەرگرێ، دەتوانێت لەڕێی ئۆنلاینەوە شت بکڕێت لەهەرکوێ ویستی پارە راکێشێت، پرۆژەکە لەبەغداو هەرێم بێنەو بەردەیەکی زۆری لەسەر دروست بوو دواجار دادگای فیدراڵی بابەتەکەی یەکلا کردەوە، بەڕونکردنەوەیەک کە ڕایگەیاند هەموو ئەو بانکانەی لە ژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیدان دەتوانن تەوطین بکەن، هەموو بانکەکانی ناو هەژماری من کە لە ئێستادا ژمارەیان هەشت بانکە و زیاتریش دەبن لەژێر کۆنترۆل و ڕێنمایی بانکی ناوەندیدان.

ئاواتی شێخ جەناب ئاماژەی بەوەش کرد کە چاوەڕوانی ئەوەن تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی (هەژماری من)سەدا سەد تەواو بێت و تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆران خۆیان لە سیستەمەکە تۆمار بکەن، لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠ هەزار فەرمانبەر خۆیان لە سیستەمەکە تۆمار کردووە و ئەم مانگە ١٢٠ هەزار کەس لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرت، لە هەولێر ٩٦٪ و لە دهۆک لە ٩٢ ٪ و لە سلێمانی لە ٣٧ ٪ خۆیان تۆمار کردووە و ڕێژەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە، لەعێراق و هەرێمیش سیستەمی وەرگرتنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی، واتە لە ڕێی بانکەوە نەبێت ناتوانیت مووچە وەربگیرێت، هەر کەسێک تا کۆتایی ئەمساڵ خۆی تۆمار نەکات و هەژماری بانکی نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت چونکە ئەو سیستەمی دابەشکردنی مووچەیەی ئێستا نامێنێت، لە ڕێی ئەم سیستەمەوە مووچەخۆر دەتوانێت لە ١٥ ملیۆن و زیاتر سلفەو قەرز وەربگرێت، ئێستا عێراقیش بەرەو ئەوە دەڕوات سیستەمێکی هاوشێوەی ئێمە یان وەک ئەوەی ئێمە دروست بکات، لەو تەوطینەی لەعێراق و بانکی رەشید و ڕافیدەین هەیە خزمەتگوزاریەکە وەک ئێمە پێشکەوتوو نییە و لەعێراقیش جگە لەبانکی حکومی بانکی ئەهلیش بەشداریان لە
تەوطینی مووچە کردووە.

لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و چین و توێژەکانی ترەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بە ناوی لیژنەی یەکخستنی ڕێکارە ئیداری و دارایی و ژمێریاریەکان، لە بابەتی خانەنشینی پێشمەرگە لای ئێمە کار بەچەند یاسایەک کراوە ئەوەش پێویستی بەیکخستن و ڕێکخستنەوە هەیە، بۆ هەموو چین و توێژەکان پێویستە ڕێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوە ئەنجام بدرێت ، لەبابەتی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە ئەوەی پەیوەندی بەلایەنی دارایی و ئیداری و ژمێریاریەوە هەیە، زۆر یاسامان هەیە جیاوازە یاسا هەیە لێرە بەرکارە لە عێراق نەماوە بەپێچەوانەشەوە، چاوەڕوانین ئەو لیژنەیە کارەکانی بەزووترین کات تەواو بکات تا بتوانین مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنی و سەربازیەکان و پلە تایبەتەکان یەک بخەین، هاوتاکردن و یەکخستن و ڕێکخستنەوەی مووچە هەموو چین و توێژەکان دەگرێتەوە هەنگاو بەهەنگاو ئەوە جگە لە ناونیشانی وەزیفی کە پێویستی بە پێداچونەوە هەیە و جیاوازیمان هەیە لەگەڵ عێراق ، چەندین جیاوازی تریش هەن لەوانە لەسەر ئاستی پەرلەمان و دادگاو تەمەنی خانەنشینی و پاداشتی کۆتایی خزمەت، ئەوانە هەمووی پێویستی بەڕێکخستنەوە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار