بەهای دۆلار دابەزی

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار