لێخۆشبوون بۆ قەرزی دەستەبەری دەردەچێت

7 ڕۆژ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی كە تێیدا هاتووە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزای دواكەوتن لەسەر خاوەنكارانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەرچوو.

بەپێی نووسراوێكی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان بۆ لێخۆشبوون لەسەر قەرزی دەستەبەری و ماوەكەی درێژ كردەوە.

باس لهوهشكراوهلێخۆشبوونەكە لە تەواوی 100%ـی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تا 31ـی تشرینی یەكەم دەبێت.

لێخۆشبوون لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ سێیەمین جارە درێژ دەكرێتەوە، لە ماوەی رابردوودا دووجار ئەو بڕیارە دراوە و ئەمجارەش بۆ خزمەتی هاووڵاتییان درێژ كرایەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار