هاتووچۆی سلێمانی: لەمەودوا نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کۆدی ناوێت

5 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووی سلێمانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی  کۆد  ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات  بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە، هەروەها پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .

تێبینی \ ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار