زانیاری لەبارەی کاراکردنی زانکۆ لاین ئاشکرا دەکرێت
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەباس دزەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
"تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین دەستنیشان نەکراوە".
"وەزارەتی پەروەردە لیستی دەرچووانی هەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەمساڵ و ساڵەکانی پێشووی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە بەشە جیاوازەکانییەوە پێشکەشی وەزارەتەکەمانی نەکردووە، بۆیە کاراکردنی زانکۆلاینمان ڕانەگەیاندووە".
زانکۆلاین سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیییە؛ لە ڕێگەیەوە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی فۆرمی پێشکەشکردن بۆ بەشی دڵخوازیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان پڕ دەکەنەوە.
بابهتی پهیوهندیدار