سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ جوتیارانی کورد.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ـی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیاران پێشتر زانیاریی لە بارەی سکاڵاکانەوە بۆ میدیاکان ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، جوتیاران داوای گەڕاندنەوەی ٣٠٠ دۆنم زەوی دەکەن کە بەپێی ئەو دوو بڕیارەی حزبی بەعس دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی ٢١ تەمووزدا بڕیاڕیدا ئەو دوو سکاڵایە بۆ ١٥ ئەیلوول دوابخات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار