نێچیرڤان بارزانی: هەر ماڵێك لە كوردستان چیرۆكێكی قوربانیدانی هەیە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای نمایشی شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' رایگەیاند: "نماییشەکە شاکارێکی گرنگ بوو، چیرۆکی کۆڵنەدانی میللەتێک بوو. دەرخەری ئەوەبوو کە ئەو شتانەی میللەتەکەمان پێی گەیشتووە بە ئاسانی نەبووە."

رۆژی شەممە، ١٤-٩-٢٠٢٤نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دهۆک و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەن، لەنێویاندا بەشداریی کرد لە نمایشی شانۆگەریی "دارستانی کوردستان" و لەپاش نمایشەکە گوتارێکی پێشکێشکرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئەو کارە مەزنەیان کردووە، کە ساڵێک و ٧ مانگە لەم پرۆژەیەدا کار دەکەن."

"پەیامی نمایشەکە بۆ گەنجانە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە، بەڵکو بەرخودانی میللەتێکە بۆ ئازادی و سەرفرازی." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا وای گوت.

سەرچاوە - ڕووداو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار