نێچیرڤان بارزانی: له‌م یاده‌دا، هیوا خوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی مەولوودی پێغەمبەردا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەم یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە، هەروەها جه‌خت له پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ردا
له یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم.
هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته باڵاکانییه‌وه.
له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە، هەروەها جه‌خت له پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه.
دووباره یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر "د.خ" له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ١٤٤٦ی کۆچی