لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی ئێستا هەموویان کەوتنێک چاوەڕوانییانە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لەنیو ئاپۆڕەی جەماوەری شارۆچکەی کفریدا دەڵێت: لە سفرەوە دەست پێدەکەمەوە و بە خۆمدا چوومەتەوە هیچ شەرمی تێدا نیە مرۆڤ بکەوێت، من کەوتم هەستامەوە ئەوان هەموویان کەوتنێک چاوەڕێیانە.
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، وتی: لەسەردەمی دەسەڵاتی مندا کامیان توانیان وەک من کوردستان بپارێزن.
هەروەها وتیشی: لەژێر سێبەری مندا کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرچاوتانەوە بەر شەق دەدرێن، بەڵام لەژێر سیبەری مندا پیاو هەبوو دەست بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرێت.
هەروەها جەختیشی کردوە، کاتێک کوردانی ڕۆژئاوا لێیان قەوما و ئەردۆغان وتی لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا کۆبانێ نامێنێت ئەوە من بووم پەڕیمەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبانێ پاراست.
ئاماژەی بەوەشکرد، کام لەوانە ئیستا لە دەسەڵاتدان، جگە لەنمایش کردنی خۆیان بە قەدەر منیان کردوە، من هاتوومەتە ناو خەڵکەوە با ئەوانیش بێنە ناو خەڵک بزانن جیاوازی من و ئەوان لە چیدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سفرەوە دەست پێدەکەم من بە خۆمدا چوومەتەوە، هەروەها هیچ عەیبێکی تێدانییە مرۆڤ بکەوێت و هەستێتەوە، بەڵام ئەوان هەموویان کەوتنێک چاوەڕوانیانە.