لێدوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ لەبارەی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت. دڵنیاییشی دا کە "مووچە دەدرێت". 

رۆژی یەکشەممە، ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پردی دەلالی زاخۆ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، کێشە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، دەبێت لە بەغدا ئەم پرسە چارەسەر بکرێت.

هاوکات، لەبارەی مووچەوە، رایگەیاند، تائێستا، لەدوای ئەوەی ئەو شاندە لە بەغدا هاتن، شتی روون ئەوەیە کە "مووچە دەدرێت، ئێمە داوای لێبووردن دەکەین، هەندێ جار دوادەکەوێت، بەڵام پێموانییە کێشە بۆ پرسی مووچە دروستبێتەوە." 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گوتی: "هێشتا بۆ بانگەشە ماوە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێم کە دەبێت بانگەشە بکرێت بەو شێوەیەی کەس کەس نەشکێنێت، لە ئەنجامدا ئێمە هەموومان لە کەشتییەکداین، هەڵبژاردن شتێکی سرووشتییە، هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام یەکتر شکاندن و یەکتر سڕینەوە، بەڕای من نابێت ئەوە بکەین و نابێت بگاتە ئەو قۆناخە. دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک نەبێ کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار