لاهور شێخ جەنگی: ئەم جارە دەتوانن بە دەنگەکانتان گۆڕانکاریی بکەن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لاهور شێخ جەنگی، لە شاری کفری ڕایگەتاند: ئێمە ئامادەین گیان و ڕووحی خۆمان لە پێناوی ئەم خاک و نیشتمانەدا فیدا بکەین، هەروەها وتیشی، دواکارم لە هاوڵاتیان ئەم جارە دەتوانن بە دەنگەکانتان گۆڕانکاریی بکەن.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، وتی: تەنها یەک داوام هەیە لە ئەو خەڵک و گەنجانەی کە لەماڵەوە دانشتوون و چوار ساڵ جارێک دەنگ نادەن و دواتر گلەیی ئەوە دەکەن و دەڵێن ئەمانە حکومڕانییەکی چەوت دەکەن و هەلی کارمان بۆ ناڕەخسێنن.

وتیشی: نابێت گلەیی لەم دەسەڵاتە بکەین، چونکە ئەم دەسەڵاتە تەنها بە ٪١٩ـی دەنگی ئەو خەڵکە هاتوونەتە سەر دەسەڵات و حکومڕانی ٪ـ٨٠ـی ئەو خەڵکە دەکەن.

هەروەها جەختیشی کردوە، ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم، ئەو مافەی کەهەتانە مافێکی دیموکراسی خۆتانە و بڕۆن ئەو مافە پەیڕەوبکەن، لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی دروست بووە، لە سیستەمی هەڵبژاردندا، دەکرێت لە ڕێگەی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری بکرێت.

سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، لە درێژەی قسەکانیدا، وتی، ئەم دوو حزبەی دەسەڵات لە پێناوی داهاتی مەرزەکان ڕادەست نەکەنەوە، مووچەخۆران بوونەتە قوربانی و سێ مانگ جارێک مووچە وەردەگرن یان مووچەکانیان دەفەوتێت، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی ئەم دەسەڵاتە ئامادە نییە مەرزەکان ڕادەست بکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم دەسەڵاتە غروور گردوویەتی و بێ منەتن، چونکە دەڵێن ٪٨٠ـی خەڵکی دەنگ نادەن، هەر بۆیە ئەم دەسەڵاتە بە فێلکردنیش بێت دەنگی خۆی دەهێنێت، دواکارم لە خەڵکی ئەم جارە دەتوانن بە دەنگەکانتان گۆڕانکاریی بکەن، بەداخەوە یەکیتی و پارتی خەڵکیان نائومێد و بێ کار کردووە و بوونەتە هۆکاری ئەوەی گەنجاکەنمان مل لە ئاوەکانی ئیجە و ئیتاڵیا بنێن و دەڵێن لە کوردستان باشترە!

لە کۆتای قسەکانیدا، لاهور شێخ جەنگی، جەختی کردوە، ئێمە ئامادەین گیان و ڕووحی خۆمان لە پێناوی ئەم خاک و نیشتمانەدا فیدا بکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار