پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران دەبارێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و لە 21ی ئەم مانگەشەوە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
 
لەم بارەیەوە محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسیی وتی: سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما سێ پلە دادەبەزێت و تاوەکو 22ی ئەیلوول کە یەکەم رۆژی وەرزی پاییز دەبێت، پلەی گەرما بەشێوەیەک دادەبەزێت بەیانیان و شەوان هەست بە سەرما دەکرێت.
 
دەشڵێت، 21ی ئەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری بارانبارین هەیە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمێشوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار