سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق رەوانەی لێكۆڵینەوە كرا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق:

بڕیاردرا حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەسەتی دەستپاكی  رەوانەی دادگا بكرێت بە مەبەستی لێپێچینەوە، بە تۆمەتی چەواشەكاری رای گشتی.

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی تۆمەتباركراوه‌ بە چەواشەكردنی رای گشتی، لەبارەی ئەو لێدوانانەی رۆژی چواری ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندو، بە بانگەشەی ناڕاست ناویبردووە.

حەدیدەر حەنون رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كراوه‌ لە بەغداد، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەرامبەری.

بڕیاردراوه ‌سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دادوه‌ری یەكەمی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی دوو، دادوەر زیا جەعەفەر لەفتە بكات كە (حەنون تۆمەتباریكرد بە شاردنەوەی دۆسیەی دزی سەدە) لە بەرانبەر بە جێگەیاندنی ئەو ئەركانەی پێی سپێردراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار