سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازیه‌وه‌ دزیان له‌خه‌ڵك كردوه‌

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، 3 تۆمەتباری بە ناوەکانی . م. غ) و . ل. ع) و . م. ق) دەستگیر کرد، کە چەندین هاووڵاتییان بە ناوی دەزگای خێرخوازییەوە هەڵخەڵەتاندبوو.

تۆمەتباران دەچوونە ماڵی هاووڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت و پێیان دەگوتن کە دەزگایەکی خێرخوازی هاوکارییان دەکات و دەزگا خێرخوازییەکەش دەبەنە ماڵیان، بەڵام ئایا چەند پارەیان هەیە، دواتر فریویان دەدان و دەیانگوت بڕەپارەکە بشارنەوە با دەزگای خێرخوازی نەزانێت، بەڵام پاشان پارەکەیان لێ دەدزین و خۆیان دەشاردەوە.

تۆمەتباران کە چەندین هاووڵاتیی پیر و بەساڵداچوو و کەمدەرامەتیان هەڵخەڵەتاندبوو و پارەیەکی زۆریان لێ دزیبوون، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و دراونەتە دادگا.

تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، بەڵام بۆ ئەم کارە دەهاتنە هەولێر و بە چەندەها شێواز خۆیان گۆڕیوە و ناسنامەیان ساختە کردووە، بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار