کاتی دابەشکردنى شایستەى دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێم ئاشکرا کرا

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین، كە چەكی ئەو ١٥٠ ملیار دینارەی بڕیاری لەسەردراوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ تا سبەی عێراق پارەکە دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و ئەو پارەش هەفتەى داهاتوو بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەشڵێت، لەو ١٥٠ ملیار دینارەی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، بڕی ٦٧ ملیار و ٨٤٠ ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ئەوی دیکەى بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار