سۆران عومەر تایبەت بە چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕوونکردنەوە دەدات

23 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، لە ٨ی ٥ ی ٢٠٢٤ دا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لیژنەیەکیان پێکهێناوە، تاکو میکانیزمی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دیراسە بکات و بەدواداچوونی بۆ بکات، بەڵام بەداخەوە تائێستا ٤ مانگ زیاتر تێدەپەڕێت بەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە، کە بڕیاری ژمارەی ( ٢٥٢ ) ئەنجوومەنی وەزیرانە، دەبوو ئەو لیژنەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ١٣٠ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو بڕیارەدا کەچی هێشتا چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بە هەمیشەی کردنیان دیار نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە فەرمانبەر هەیە ١٥ ساڵە کرێبەستە و چارەنووسیان دیار نییە.

سۆران عومەر، جەختیشی کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دەتوانێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک دروست ببێت لە بڕی گرێبەست و بڕی پارەکە و بیانکات بە هەمیشەیی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار