لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی مانگی 8
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی8 لە بەغدادەوە دیارنییە و چاوەڕێی ناردنی پارە دەکەن.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، چاوەڕێی دەکەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ بکات و ئەو پارانەی کە لە مانگی دووەوە تاوەکو ئێستا بڕیویەتی بینێریت بۆ ئەوەی راستەوخۆ کێشەی موچەی مانگی 8 چارەسەر بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی 8 نەنێردراوە بۆ بەغداد پلانیشمان نیە بینێرین و چاوەڕێی رێککەوتنن بۆ ئەوەی بەبێ لیست ئەو بەشەی ماوە بینێرن، چونکە بەشێکی مووچەی مانگی 8 نێردراوە.
هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد چارەسەر نییە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی موچەی مانگی 8 دیار نییە.
بابهتی پهیوهندیدار