شەپۆلێکی بارانباریـن زۆربـــەی نـاوچەکانـی هـەرێـــم دەگـــرێتەوە
19 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ڕه‌ش له دره‌نگانێكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری كه‌ش و هه‌وا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێبكات له ئه‌نجامی داخڵبوونی به‌شێكی هه‌وره‌كه له‌باكوری كوردستانه‌وه.
روونیشیکردەوە، له‌پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ــی٩ــی٢٠٢٤ كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه فراوانتر ده‌بێت و له‌كاته جیاوازه‌كانی ته‌واوی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی توندی پاییزی هه‌یه له‌ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی ناوبه‌ناوی مامناوه‌ند له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی (زاخۆ و هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و كۆیه و رانیه و قه‌لادزێ و دوكان و بارزان و شیلادزێ و ئامێدی و ئاكرێ و چۆمان و چه‌مچه‌ماڵ) هه‌یه به‌شێوه‌ی نمه باران و دڵۆپه بارانی زۆر كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وره‌بێت.
پێشبینی ئەوەش دەكات، هه‌ینی له‌سه‌ر شەممە كۆتایی به‌و بارودۆخه‌یه دێت.