راوێژکارێکی سودانی: لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی


راوێژکارێکی سودانی دڵنیایی دەدات لە ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت:”لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە هەیە”.

سەبهان مەلا جیهاد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تاوەكو تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ئەو بابەتە رێككەوتنی لەسەركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە هەیە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مووچە رەوانەدەكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئەیلول نزیکدەبینەوە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار