فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری هەولێری بۆردوومان کرد

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ناوچەكانی سنووری برادۆستی لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان كرد، بەهۆیەوە ڕووبەرێكی فراوانی زەویی كشتوكاڵیی لە ناوچوون، ئەمە جگە لەوەی زیانی ماددی دیكەی لێ كەوتووەتەوە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەکەن، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك چەندین هێرشیان بۆ سەر چیاكانی ناوچەكە ئەنجامداوە، هاوكات تۆپخانەی قورس بۆ تۆپبارانی گوند و ناوچە سنوورییەكان بەکارهێندراوە.

باس لەوەش دەكەن، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی پشتڕاستكراوە لەسەر زیانە گیانییەكان بەدەست نەگەیشتووە.

جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە سنوور و ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات و هاوڵاتی مەدەنی دەكاتە ئامانج و ئاوارەیان دەكات، لە بەرامبەر ئەم تاوانانە نە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نە حكومەتی عێراق هیچ كاردانەوەیەكی كردارییان نەبووە.

 

سەرچاوە - ڕۆژنیوز

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار