کۆمسیۆن: سەرەتای هەفتەی داهاتوو وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی دەکرێت

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەری نووسینگەی کۆمسیۆنی عێراق لە هەرێم ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و ٨٩٣ هەزار کەس مافی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەیە و تا ئێستا نزیکەی ١٨٠ هەزار کارتی دەنگدان لە نووسینەگەکانی کۆمسیۆن ماوە، وتیشی: پێنج کاندید دوور خراونەتەوە لە کاندیدبوون.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا نەبەرد عومەر ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و  ٨٩٣ هەزار کەس واتا ٧٦٪ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی دەنگدانیان بۆ دروست کراوە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا نزیکەی ١٨٠ هەزار کارت لە نووسینگەکانی کۆمسیۆن ماوە.

لە بارەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوەکەوە وتی: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریی نەکراوە، هەرچی کاتێک داشنرابێت و دواخرابێت لەلایەن کۆمسیۆنەوە نەبووە، وەک کۆمسیۆن سەرەتای هەفتەی داهاتوو کاتی دەستپێکردنی بانگەشە دیاریی دەکەین.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا پێنج کاندید لە خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوور خراونەتەوە.

بڕیارە، لە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، تا ئێستاش هیچ وادەی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی نەکراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار