ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگەیە

18 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگەیە و لەم بارەیەوە ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ لە دانیشتنی ٧٨ی خۆیدا، بڕیارنامەی ٧٨/١٢٢ی "ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە"ی پەسەند کرد، بڕیاریدا ٢٠ی ئەیلول وەک ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە دەستنیشان بکرێت کە ساڵانە یادی دەکرێتەوە.

دەقی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە:

{٢٠ی ئەیلول}ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ لە دانیشتنی ٧٨ی خۆیدا، بڕیارنامەی ٧٨/١٢٢ی "ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە"ی پەسەند کرد، بڕیاریدا ٢٠ی ئەیلول وەک ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە دەستنیشان بکرێت کە ساڵانە یادی دەکرێتەوە.

 لە بڕیارنامەکەدا داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوەکانی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی دیکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەوان کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت و ئەکادیمیا دەکات کە بە ڕێکخستنی چالاکییەکان بە ئامانجی ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یادی ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەی ژینگە بکەنەوە..

ڕاستیەکان
بەرهەمهێنانی پاشماوەی ڕەقی شارەوانییەکان لە ٢.١ ملیار تۆن لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٣.٨ ملیار تۆن تا ساڵی ٢٠٥٠ بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لە دوو ملیار کەس دەستیان بە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی پاشماوەکان ناگات.
 زیاتر لە سێ ملیار کەس ئامرازی کۆنترۆڵکراوی وەرگرتنەوە یان فڕێدانی پاشماوەیان نییە. (بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان)

لە هەرێمی کوردستانیش، یەکێک لە گرفتەکان زوربوونی پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکانە، کە مەزەندە دەکرێ ڕۆژانە زیاد لە ۷هەزار تەن پاشماوە هەبێت.
تاوەکو ئێستا کۆکردنەوەی پاشماوەکانی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، بە هێزی دەستی ئەنجام دەدرێ کەمترین سوود لە تەکنەلۆژیا وەرگیراوە.
زوربوونی پاشماوەکان و فڕێدانیان بە شێوەی نازانستی یەکێکی ترە لە گرفتە گەورەکان.
نەبوونی کارگەی ڕیسایکڵین و فڕێدان و سوتاندنی پاشماوە لە ئێستا و داهاتوو دەبێتە گەورەترین گرفتی ژینگەیی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.

 وڵاتی نەرویج، ئەمساڵ میوانداری چالاکیی ئەمساڵ دەکات بە ناوی “شارەکانی جەمسەری باکوور و پاشماوەی دەریایی”.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
               ۲۰/ئەیلول/۲۰۲٤

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار