دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێک دەستگیردەکات

16 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانیمان دەستگیرکرد.

دەقی ڕاگەندراوەکەی دەزگای ئاسیشی هەرێمی کوردستان:

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو )ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.

دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە( ٥ )کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار