نەوزاد شێخ کامیل: هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل ٢٠٢٢ بۆ هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت

15 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەى قەدەغەکردنى هاوردەى مۆدێلێکى ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل ٢٠٢٢ بۆ هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت.

نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت، لە دوای مانگی ١١ی ئەمساڵەوە بڕیارە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ هاوردەی هەرێمی کوردستان بكرێن.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیل ٢٠٢٢ ن و داخڵكراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار