تاوانباری ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی برای بەرپرسێکی دژە تیرۆری یەکێتییە

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە لایەن کەسێکەوە تەقە لە دوو گەشتیاری عەرب کرا و بە هۆیەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا.

هۆکاری درووستبوونی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەست شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بەسەر یەکتریدا و دواتر لە نێوایاندا دەمەقاڵێ و گرژی درووسبووە و لە ئەنجامدا کەسێک کە برای بەرپرسێکی دژەتیرۆری یەکێتیە تەقەی لە دوو هاوڵاتییە عەرەبەکە کردووە و یەکێیان گوللە بەر قاچی کەوتووە و ئەوەی تریشتان بەر سەری کە بەهۆی سەخی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆش لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو )ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە( ٥ )کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەو گەشتیارە عەرەبانە لە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بوون و بۆ گەشتیاری هاتبوونە شاری سلێمانی و بەڵام دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوەکە هەردووکیان بریندارکراون و گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و یوکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و تاوەنباری ڕووداوەکەش برای بەرپرسێکی دژە تیرۆری یەکێتییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار