لە کەرکوک گەنجێک شەوی زاوایەتی لە زیندان بەرێکرد

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە هاوڵاتی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەکاتی ئاهەنگ گێڕانێکی هاوسەرگیریدا لە گەڕەکی 55ی خوارووی کەرکوکدا، زاواو چەند کەسێکی نزیکی زیندانی کراون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، لەکاتی ئاهەنگەکەدا کەسوکاری زاوا تەقەیەکی خۆشی زۆریان کردووەو بەو هۆکارە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنیش بەگومانی شەڕو پێکدادان، بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ئاهەنگەکەو زاواو سێ لە کەسە نزیکەکانیان دەستگیرکردووە، بەوەش زاوا شەوی هاوسەرگیری و هەنگوینی خۆی لە زیندان بەڕێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار