تۆڕێکی ساختەکردنی تابلۆو ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆڕێکی ساختەکردنی ساڵنامەو تابلۆی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، تۆڕێکی دوو کەسیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردوە، کە کاریان ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و دەرکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا 26 تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵنامەو بریکارنامەی ساختەیان پێبووە، کە بۆ رایی مامەڵەکانیان لە هەموو پاێزگاکانی عێراق بەکاریان هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار