زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی کارا دەکرێت
6 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت، "ئێمە بەرپرس نابین لە هەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانییەکان."
پڕۆسهی پێشکێشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی 12ی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات، بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە رۆژی شەممە 21ی ئەیلوولی 2024ەوە، لە کاژێر 12:00ى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ 21ی ئەیلوول وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) تاوەکو رۆژى 30ی ئەیلوول کارا دەبێت.
هەروەها دهرچووان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكەشی بكهن، ههروهك دهرچووان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)”.