سبەی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەرچەندە وابڕیاربوو كە هەفتەی ڕابردوو شاندی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكی هونەری لەتەواونەبوونی لیستی مووچە، ئەو سەردانە ئەنجام نەدراو بڕیارە سبەی شاندەکە سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی هەشت ببەنە بەغدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە، قەرارە سبەی یەكشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم، كە پێكدێن؛ لە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە.

هەروەها سەبارەت بە مەبەستی سەردانەكەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا، باسی لەوەکرد، سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ خۆیان دەبەن، لە هەمان كاتیشدا گفتوگۆ لەسەر مووچەی خانەنشینان بە گشتی و تەواوكاری مووچەی مانگی هەشت دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە سەردانی ئەو شاندەی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەی ناوی زیاد كراوی مووچەخۆران و چارەسەری كێشەی رادەستكردنی داهات و هەروەها باس لە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و گرێبەستەكان دەكەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار