وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری سلێمانی ئاشکراکرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوتیان لەدەرەوەی شارەكان دەستپێكردووە، سەرەتا لە سنووری قەزای پشدەر و ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بوو.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی دابەشكردنی نەوتیان لەدەرەوەی شارەكان دەستپێكردووە، سەرەتا لە سنووری قەزای پشدەر و ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بوو لەگەڵ ئەوەشدا لە سنووری هەڵەبجە لە هەورامان دەستی پێكرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئەم هەفتەیە لەناو شاری سلێمانی، دابەشكردنی نەوت دەستپێبكات بەجۆرێك ڕۆژێك لە ناوشار و ڕۆژێك لە دەرەوەی شار دابەش بكرێت.

 هەروەها وتیشی، دابەش کردنی نەوتی سپی سەرەتا لە سنووری مەڵبەندی ١ەوە دەستپێدەكات، هەروەها بۆ هەر خێزانێك بڕی ٢٠٠ لیتر نەتیان بە بڕی ١٠٤ هەزار دینار پێ‌ دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار