ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئێران ڕوویدا ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێكخراوی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە باشووری پارێزگای خوراسانی ئێران ٣٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ كەسى دیكەش بریندار بوون.

لە ڕگەیاندراوەكەدا هاتووە، شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی كانێكی خەڵوز لە پارێزگای خوراسانی باشوور ئێران ٣٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ كەسى دیكەش بریندار بوون.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، شەش تیمی فریاگوزاری سەر بە مانگی سووری پارێزگای خوراسان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

محەمەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەكانی خۆراسانی باشوور بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە دوو بلۆكی C و B كانێكی خەڵووزی سنووری شاری تەبەس ڕووی داوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار