٥٧٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نێردرا

2 مانگ لەمەوپێش



بەیانی ئەمرۆ، بڕی ٥٧٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

 سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایگەیاند، بەر لە گەیشتنی نوسراوەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ داواکردنی ئەو پارانەی لە مانگی دوو تا حەوتی ئەمساڵ ڕاگیرابوو کە بڕەکەی ٨٦٠ ملیار دینارە، بەشێک لە پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم کرا.

وتیشی، بەیانی ئەمڕۆ نوسراوی خەرجکردنی گوژمەی یەکەمی ئەو ٨٦٠ ملیار دینارە گەیشتوەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕەکەی ٥٧٠ ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکردنی پارەی تەواو بۆ مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی ٢٩٠ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردویەتی، تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی حەوتە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکات.

سەرچاوە - میدیای گۆڕان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار