کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، هەروەها خێرایی با زیاددەکات.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت،ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە،ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش بە گشتی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار