هێڵی ئاسمانی ئێران هەڵگرتنی ئامێرە بێتەلەكان لە سەرنشینانی قەدەغە دەكات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێڵی ئاسمانی ئێران (هۆما)، داوای لە سەرنشینانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەیروت کرد، لە کاتی گەشتەکانیاندا خۆیان لە هەڵگرتنی ئامێرەكانی"پەیجەر و بێتەل" بپارێزن.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "داوا لە سەرنشینانی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی وڵاتەكەی دەکات، لەگەشتەكانی نێوان تاران و بەیروت و بە پێچەوانەشەوە، خۆیان لە هەڵگرتنی شەحن و ئامێرە بێ وایەرەکان (پەیجەر و بێتەل) بەدور بگرن".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سنوردارکردنە تەنانەت بۆ بارهەڵگر، جانتا و جانتای دەستی کە بە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت تێدەپەڕن جێبەجێ دەکرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە، داوای لە سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی کرد کە لە لوبنان کاردەکەن، سەرنشینەکان ئاگادار بکەنەوە کە هەڵگرتنی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندیکردن قەدەغەیە.

پێشتریش هێڵی ئاسمانی قەتەر لە ڕاگەیاند، هیچ سەرنشینێک مافی هەڵگرتنی هیچ جۆرە ئامێرێكی پەیجەر و وایەرلێس (واکی تۆکی) و کەرەستەی هاوشێوەی نییە لە گەشتەکانیدا و قەدەغەیە سەرنشینەکان ئەو ئامێرانە یاخود ئامێری هاوشێوەیان لە فڕۆکەدا یان لەناو جانتاکانیاندا هەڵبگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار