دوو ملیۆن و سێسەد هەزار خوێندکار هاوکاری دەکرێن هەر خوێنکارێک بڕی ٢٠٠ هەزاری پێدەدرێ

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندنی بەخشینی مینحە و پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران بەردەوام دەبێت و زیاتر لە دو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی لێ سودمەند دەبن، هاوکات هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە خوێندن دابڕاون.

 

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بودجەی 85 ملیار دیناری عێراقیی بۆ مینحەی خوێندکاران تەرخان کردوە و بەپێی چەند مەرج و رێکارێک بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت و هەژار و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن، دابەشکردنی مینحەکەش دەستپێدەکات، هەر خوێندکارێک بڕی 200 هەزار دیناری پێدەدرێت، بەخشینی مینحەکەش بۆ دو جارە، مانگی ئەیلول مینحەی یەکەم و مانگی ئازاریش مینحەی دوەمیان پێدەبەخشرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار