پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەرێوەبەراتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراویی 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوری بەرز دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار