دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە بە هۆی تەواونەبوونی ڕێکاری دامەزراندنیان.
دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، بەپێی داتا و ئەو نووسراوانەی کە کراوە ئێمە پێویستییەکی زۆر گرنگی ناو زانکۆ و پەیمانگاکانین، ئەمە (٣٦) ەمین جارە گردبوونەوە دەکەین، گەر دانەمەزرێین ئەوا ناچارین هەڵوێستی دیکە بگرینە بەر.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، بە هۆی دانەمەزراندنمانەوە ئاستی ناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە دابەزینی بەردەوامدایە، تا کەی ئاوڕ لەو کەسانە نادەنەوە کە ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە پێدەگەیەنن.
دەشڵێن، ١٢ هەزار و ٢٨٦ کەس بایۆمەتری پێ کراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی زۆر سست ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەرچووە سێ یەکەمەکان جێبەجێ دەکات.