گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق: لە هەرێمی کوردستان 14 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە تەواوی هەرێمی کوردستان 14 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە تەواوی هەرێمی کوردستان 14 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، بەشێوەیەک 6 حاڵەت لە هەولێر و 3 حاڵەت لە سلێمانی، 5 حاڵەتیش لە پارێزگای دهۆک.

دەشڵێت، لە شاری هەولێر شەش تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە سلێمانیش سێ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراون بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان.

باس لە ئامرەکانی پارێزگای دهۆکیش کردوو وتی: لە پارێزگای دهۆک پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و یەکێک لە تووشبووەکان گیانیلەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار