zhyr

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە  

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی نەوت لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕەکان، بەرزبووەوە بە جۆرێک بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەی لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا تۆمارکرد کە ٨٪ بوو

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٤٣ سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٧٨ سەنت بەرزبووەوەو بە ٧٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی برێنت رۆژی هەینی بەرێژەی ٢٪ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار، پاشان بەخێرایی دابەزی بۆ نزیکەی ٧٨ دۆلار دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەگەر لە شوێنی ئیسرائیل بێت هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار