zhyr

زانکۆی سلێمانی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی


یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند، ٢٢ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات و خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردنی بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی.


د.سیروان حەمەساڵەح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەم شێوەیە زانیاریی خستەڕوو.


یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانکۆ لە ٢٢ـی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆکەمان و لەو ڕۆژەوە خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی.


وتیشی: ماوەیەکی کەمە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تێچووی بەشە ناوخۆییەکان کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیۆن دینارە داوە، هەر بەم هۆیەشەوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دواکەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار