بەختیار غەریب: چەند ڕۆژێکه لەلایەن یەکێتی هێرشێکی ڕێکخراو بۆسەر هاوپەیمانی نیشتمانی و لیستی162 دەستیپێکردووە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەختیار غەریب، بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشێکی ڕێکخراو بۆسەر هاوپەیمانی نیشتمانی و لیستی162 ،چەند ڕۆژێکه لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستیپێکردوە، لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەی بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی:
ڕونکرنەوەیەک لە بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نیشتمانی
بەداخەوە لەڕۆژەکانی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن، حزبەدەسەڵاتدارەکانی هەرێم ،لەترسی دۆڕان و تۆڵەی هاوڵاتیان ، دەستیانداوەتە کارێکی ناشرین دور لە یاساو ڕێکارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دروست.
لەوسەرووبەندەدا ، هێرشێکی ڕێکخراو بۆسەر هاوپەیمانی نیشتمانی و لیستی162ی ،چەند ڕۆژێکه لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستیپێکردوە.
ئەویش بەبەکارهێانی ، چەند کاندیدێکی هاوپەیمانی ، کەله 24ی9 ، بەهۆکاری جیاواز دورخراونەتەوە و لەڕیزەکانی هاوپەیمانی دەرکراون.
ئەم کەسانە هیواو ئومێدیان بۆ دەرچون لە هەڵبژاردن نیه، بۆیە لەڕێی خۆفرۆشتن بە یەکێتی ، دەیانەوێت ، شتێک قازانج بکەن.
بۆبەرچاو ڕونی ڕای گشتی ، ئەمانە تەنها چەندکەسێکی دیاریکراون ، لە سلێمانی ، هێنیانە سەر شاشەی تەلەفزیۆن ، کۆمەڵێک قسەی دور ڕاستیان پێکردن ، هەر ئەمانە ئێستا براونەتە هەولێر و هەمان شانۆگەرییان ، پێ دوباره کردونەتەوە ، ئەوەی جێی سەرنجە و ڕوی ڕاستی ئەمانەو درۆکانیان دەسەلمێنێت ، لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانیان ، تەنها کەناڵەکانی یەکێتی ئامادەن.
بەداخەوە، لە دەقەکانی کۆتای بانگەشە، چەند کاندیدێک بەم شێوه ناشرینە خۆیان دەفرۆشن و یەکێتیش یارییان پێ دەکات لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر ، دەیان بات.
کەسانی دوڕو و خائین ساردمان ناکاتەوە، لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی ژماره 162 ،بەردەوامە لەبانگەشەی هەڵبژاردن و چاوەڕێی متمانەی هاوڵاتیان و چونه سەکۆی پەرلەمانە بۆ خزمەتی ڕاستەقینە بەخەڵک.
بەختیار غەریب
بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی
13ی10ی202417:03